قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی البلد
كوردی
سوره‌تی البلد - تعداد آیات 20
لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِي كَبَدٍ ( 4 )
(سوێند به‌وانه) به‌ڕاستی ئێمه ئینسانمان دروست کردووه و به‌رده‌وام له ناڕه‌حه‌تی و سه‌غڵه‌تی و کێشه و ناخۆشیدا..
أَيَحْسَبُ أَن لَّن يَقْدِرَ عَلَيْهِ أَحَدٌ ( 5 )
ئایا ئاده‌میزاد واده‌زانێت که هه‌رگیز که‌س ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریدا نابێت؟
يَقُولُ أَهْلَكْتُ مَالًا لُّبَدًا ( 6 )
(زۆرجار) ده‌ڵێت: من پاره‌ی زۆرم له ناوداوه!! من ماڵی زۆرم خه‌رج کردووه!!
أَيَحْسَبُ أَن لَّمْ يَرَهُ أَحَدٌ ( 7 )
ئایا وا ده‌زانێت که‌س ئاگاداری نیه‌و نه‌یبینیووه (که ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی له کوێوه په‌یداکردووه و له چیدا خه‌رجی کردووه؟! ).
أَلَمْ نَجْعَل لَّهُ عَيْنَيْنِ ( 8 )
ئایا جووتێک چاومان پێنه‌به‌خشیووه؟ (چاو: زۆر گرنگتره له دوو ده‌زگای کامێرای ئه‌له‌کترۆنی خودکار له هه‌ر چرکه‌یه‌کدا هه‌زاران وێنه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ده‌گرێت و ده‌ینێرێت بۆ مێشک، ئه‌ویش هه‌ندێکی هه‌ڵده‌گرێت).
وَهَدَيْنَاهُ النَّجْدَيْنِ ( 10 )
ئایا به منداڵی ڕێنموویمان نه‌کردووه بۆ ئه‌وه‌ی شیر له مه‌مکه‌کانی دایکی بخوات؟، له گه‌وره‌یشدا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپشک بێت له شوێنکه‌وتنی ڕێبازی ڕاست، یان چه‌وت؟!
فَلَا اقْتَحَمَ الْعَقَبَةَ ( 11 )
که‌چی (زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه) نه‌یتوانی به‌سه‌ر کۆسپ و له‌په‌ره‌کاندا زاڵ ببێت و ڕێگای سه‌رفه‌رزای بگرێته‌به‌ر.
فَكُّ رَقَبَةٍ ( 13 )
ئازاد؛ ردنی به‌نده و کۆیله‌یه (یان ئازادکردنی گه‌ردنی خۆیه‌تی له گوناهو یاخی بوون و سه‌رکه‌شی).
أَوْ إِطْعَامٌ فِي يَوْمٍ ذِي مَسْغَبَةٍ ( 14 )
یاخود خۆراک به‌خشینه له ڕۆژێکدا که گرانی و پرسێتی هه‌بێت.
أَوْ مِسْكِينًا ذَا مَتْرَبَةٍ ( 16 )
یان به هه‌ژارێک که له هه‌ژاریدا له‌سه‌ر خاک دا‌نیشێت، یان په‌ککه‌وته و که‌فته‌کارێک.
ثُمَّ كَانَ مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ وَتَوَاصَوْا بِالْمَرْحَمَةِ ( 17 )
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش ئاده‌میزاد ده‌بێت له‌وانه‌بێت که باوه‌ڕیان هێناوه و ئامۆژگاری یه‌کتریان کردووه له‌سه‌ر خۆگری و ئارامگری و هه‌روه‌ها ئامۆژگاری یه‌کتریان کردووه له‌سه‌ر ڕه‌حم و به‌زه‌یی و میهره‌بانی.
أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ الْمَيْمَنَةِ ( 18 )
(ئه‌وانه‌ی به‌و سیفه‌ته جوانانه خۆیان ده‌ڕازێننه‌وه) ئه‌وانه ده‌سته‌ی ڕاست و (ده‌سته‌ی به‌خته‌وه‌رانن).
كتێبه‌كان
- مافه‌كانی پێغه‌مبه‌ر _ صلى الله عليه وسلم _ له‌سه‌ر ئۆمه‌ته‌كه‌یئه‌م بابه‌ته پوخته‌ێكه ده‌رباره‌ی مافه‌كانی پێغه‌مبه‌ر _ صلى الله عليه وسلم _ له‌سه‌ر ئۆمه‌ته‌كه‌ی.
دانه‌ر : سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : خدر نه‌ژاد كوردستانی
- غه‌یبه‌ت و شوێنه‌واره خراپه‌كانی له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵدانه‌ر له سه‌ره‌تادا ئه‌و ئایه‌ت و فه‌ر‌مودانه‌ی هێناون كه باسی حه‌رام كردنی غه‌یبه‌ت ده‌كه‌ن، له پاشان پێناسه‌ی غه‌یبه‌تی كردوه‌و باسی هۆیه‌كانی غه‌یبه‌ت كردن ئه‌و رێگا چارانه‌ی كردوه كه رێگری ده‌كه‌ن له غه‌یبه‌ت كردن وه هه‌روه‌ها باسی ئه‌و چه‌ند حاڵه‌ته‌ی كردوه كه غه‌یبه‌تی تیدا دروسته.
دانه‌ر : حوسه‌ین ئه‌لعوایشه
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : شاخه‌وان جه‌واد
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- ٣٠ هۆكار بۆ چونه به‌هه‌شتله‌م بابه‌ته كۆمه‌ڵه ئایه‌ت و فه‌رموده‌یه‌كی تێدایه باسی ئه‌و كرده‌وانه ده‌كات كه ده‌بێته هۆی چونه به‌هه‌شت به فه‌زل و ره‌حمه‌تی خوا.
- چه‌ند تیرۆژێك له كه‌سایه‌تی و ژیان و تێكۆشانی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وابێ گومان خوای گه‌وره هه‌رچی سیفاتی پێشه‌وایه‌تی هه‌یه كۆی كردوه‌ته‌وه له كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم. وه ئه‌م بابه‌ته چه‌ند تیرۆژێكه له كه‌سایه‌تی و ژیان و تێكۆشانی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا صلى الله عليه وسلم.
دانه‌ر : یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- به‌شی ڕۆژوو له كتێبی فقه السنهئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێڕانی به‌شی ڕۆژوو له كتێبی فقه السنه به زمانی كوردی.
دانه‌ر : سه‌ید سابق
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org