قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الفاتحة
كوردی
سوره‌تی الفاتحة - تعداد آیات 7
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ ( 1 )
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (به ناوی ئه‌و خوایه‌ی كانگای ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌ییه).
الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ( 2 )
سوپاس و ستایش هه‌ر شایسته‌ی خوایه و بۆ خوایه، که خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ره.
الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ ( 3 )
به‌خشنده‌ی میهره‌بان، کانگای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه (ڕه‌حمه‌تی له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، به‌ڵام له قیامه‌تدا ته‌نها بۆ ئیماندارانه).
مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ ( 4 )
خاوه‌ن و سه‌رداری ڕۆژی پاداشت و سزایه (پادشای ڕۆژی قیامه‌ته که دادپه‌روه‌ری ڕه‌هاو بێ سنووری تێدا به‌رپا ده‌کات).
إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ ( 5 )
خوایه، ته‌نها هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین و هه‌ر له‌تۆش داوای یارمه‌تی و پشتیوانی ده‌که‌ین (له کاروباری دین و دنیاماندا، به‌که‌سی تر له به‌ده‌کانت ناکرێت).
اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ ( 6 )
خوایه به‌رده‌وام ڕێنمووییمان بفه‌رموو بۆ ئه‌م ڕێبازی ڕاست و دروستی ئیسلامه.
صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ ( 7 )
که به‌رنامه و ڕێبازی ئه‌وانه‌یه له نازو نیعمه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رت کردوون، نه‌مانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینیان لێگیراوه (به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌یزانن و لایانداوه)، هه‌روه‌ها نه‌مانخاته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ش، که سه‌رگه‌ردان و گومڕان (به‌هۆی لاساری و یاخی بوون و نه‌زانینیانه‌وه)
كتێبه‌كان
- غه‌یبه‌ت و شوێنه‌واره خراپه‌كانی له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵدانه‌ر له سه‌ره‌تادا ئه‌و ئایه‌ت و فه‌ر‌مودانه‌ی هێناون كه باسی حه‌رام كردنی غه‌یبه‌ت ده‌كه‌ن، له پاشان پێناسه‌ی غه‌یبه‌تی كردوه‌و باسی هۆیه‌كانی غه‌یبه‌ت كردن ئه‌و رێگا چارانه‌ی كردوه كه رێگری ده‌كه‌ن له غه‌یبه‌ت كردن وه هه‌روه‌ها باسی ئه‌و چه‌ند حاڵه‌ته‌ی كردوه كه غه‌یبه‌تی تیدا دروسته.
دانه‌ر : حوسه‌ین ئه‌لعوایشه
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : شاخه‌وان جه‌واد
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان:سه‌راته‌یه‌ك بۆ سه‌رپێچی كردنی خوا یان ده‌روازه‌یه‌ك بۆ شوكرانه بژێریبه بۆنه‌ی هاتنی چه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، فه‌رموون له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ڕه‌وشت و سوننه‌تێكی جه‌ژن و، له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه له هه‌ندێك بیده‌ع و ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی كه له‌و رۆژه پیرۆزه‌دا ده‌كرێن...
دانه‌ر : ڕه‌وه‌ند عبدالله
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌روازه‌یه‌ك بۆ لێخۆشبوو‌ن و گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوامانگی ڕه‌مه‌زان مانگی لێخۆشبوونه، وه گه‌وره‌ترین سوود بگات به موسڵمان له‌و مانگه پیرۆزه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ لای خوای گه‌وره و لێپرسینه‌وه‌ی ده‌رونیه‌تی.
دانه‌ر : پشتیوان موحه‌مه‌د
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- هه‌ندێك دوعای پڕ مه‌عنا و گشتگیر له قورئانی پیرۆز و فه‌رموده‌ی صه‌حیحداخوێنه‌ری به‌ڕێز: ئه‌مه چه‌ند دوعاێیكی هه‌ڵبێژراوه له قورئانی پیرۆز و فه‌رموده‌ی صه‌حیحدا، پێویسته مرۆڤی موسڵمان دوعای پێ بكات له‌و كاتانه‌ی كه جێگای وه‌ڵام دانه‌وه‌ی دوعایه...
دانه‌ر : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له قورئان و فه‌رمووده‌كاندابێ گومان خوێندن و زانینی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم یه‌كێكه له‌و پێویستیانه‌ی كه ده‌بێت موسڵمان بیزانێت،چونكه فێربوونی ئه‌م سوودانه‌ی ده‌بێت: ١- فێربوونی به‌ندایه‌تی وچه‌سپاندنی بۆ خوای گه‌وره... ٢- هه‌ر له سیره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم مرۆڤێكی ئاسایی بووه... ٣- ناسینی مامۆستا ونمونه‌ی پێشه‌وامان....
دانه‌ر : مامۆستا موحه‌مه‌د مه‌لا فایق
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی ئیمان وه‌ن http://www.iman1.com