قورئانی پیرۆز » كوردی » كتێبه‌كان » ڕه‌مه‌زان و به‌ستنی په‌یمان نامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه
ڕه‌مه‌زان و به‌ستنی په‌یمان نامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه
له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره له موسڵمان بریتیه له گه‌یاندنی به مانگ ڕه‌مه‌زان و یارمه‌تی دانی بۆ به‌رۆژو بوون و شه‌و نوێژ تێیدا، بۆیه زۆر گرنگه په‌یمان نامه‌یه‌ك ببسترێت له نێوان ئه‌ندامانی ماڵه‌وه بۆ ئیستغلال كردنی ئه‌و مانگه پیرۆزه.پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
كتێبه‌كان
- خوشكی به‌ڕێزم بۆ كوێ ده‌چیت؟خوشكی بەڕێزم: فرمێسكەكان هاتوونە گوفتار، ئەی گوێ بیستەكان لە كوێن؟ ڕاستییەكان دەركەوتن، شوێن هەڵهاتنیان لە كوێ‌یە؟ ڕێگای ڕۆشن بووە وە، ڕێبوارەكەی لە كوێ‌یە؟ ئەی تۆ بەرەو كوێ دەچیت؟ مل بۆ كوێ دەنێیت؟ بۆ بەهەشت یان بۆ دۆزەخ؟ ئەی بێ ئاگایت لەوەی هەموو چركەكانی ژیانت دەنوسرێت و گوفتارەكانت كۆ دەكرێنەوە و چی بەدڵتا دێت دەزانرێت و هەڵسوكەوتەكانت ژمارە دەكرێن.
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- پوخته‌ی فیقهی پاككردنه‌وه‌پوخته‌ی فیقهی پاككردنه‌وه: ئه‌م به‌شه چه‌ند باسێك له خۆ ده‌گرێت، له‌وانه: ١- جۆره‌كانی ئاو... ٢- ئه‌و شتانه‌ی كه پیسن... ٣- ده‌ست به ئاو گه‌یاندن... ٤- ده‌ست نوێژ... ٥- خۆ شۆردن... ٦- مه‌سح كردن له‌سه‌ر خوف وگۆره‌وی... ٧- ته‌یه‌مموم... ٨- حه‌یز وزه‌یستانی...
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی ئیمان وه‌ن http://www.iman1.com
- حه‌قیقه‌تی جه‌ژنی ڤالنتاین ( رۆژی خۆشه‌ویستی! )جه‌ژنی خۆشه‌ویستی به یه‌كێك له جه‌ژنه‌كانی رِۆمانه بتپه‌رسته‌كان داده‌نرێت و زیاد له (17) چه‌رخ له‌مه‌وپێش لای رِۆمانه‌كان بتپه‌رستی باوبووه و ئه‌و جه‌ژنه‌ش گوزارشت بووه له چه‌مكی بتپه‌رستی رِۆمانییه‌كان بۆ خۆشه‌ویستی خودایی (الحب الإلهی) ئه‌م بۆنه بتپه‌رستیه‌ش چه‌ندین ئه‌فسانه و خورافیاتی له پشته‌وه‌یه كه لای رِۆمانه‌كان و میراتگره گاوره‌كانیش هه‌ر به‌رده‌وام بووه...
دانه‌ر : ڕه‌وه‌ند عبدالله
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێكی گرنگ بۆ ژیانی موسڵمانپه‌رتوكێكه: پێكهاتووه له گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه موسڵمان له‌ژیانییدا پێویستی پێیه‌تی، له قورئانی پیرۆز وته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی قورئان وكۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك له فیقه وبیروباوه‌ڕی ئیسلامی و كاروكرده‌وه چاكه‌كان وهه‌ندێك شتی تر، خۆشه‌وستان ئه‌م په‌رتووكه ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه: به‌شی یه‌كه‌م: پێكهاتووه له سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز وته‌فسیره‌كه‌ی كه له كتێبی (زبدة التفسیر) شێخ محمد الاشقره‌وه وه‌رگیراوه . به‌شی دووه‌میش : پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك كه موسڵمان پێویستی پێی ده‌بێت له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ كه بریتیه له (49) چل ونۆ پرسیار و وه‌ڵام، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دڵ و گفتۆگۆیه‌كی هێمنانه له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی، به‌شێكی تری بریتیه له ئه‌ركان وئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك ( شایه‌تومان و پاكوخاوێنی – الطهارة- و نوێژ و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وائد وسوودێكی جیا جیا له ڕوقیه‌ی شه‌رعی و نزا وپاڕانه‌وه و ئه‌ذكار و وویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران و هه‌شتاودوو فه‌زیله وحه‌فتا كاری خراپ كه ڕێگریان لێكراوه له ئیسلامدا، كۆتاییه‌كه‌شی پێكهاتووه له گه‌شتی نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی وچۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ونوێژكردن به وێنه‌وه.
دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له زانایان
وه‌رگێڕان : حاجی ئومێد چروستانی
له بڵاوكراوه‌كان : http://www.tafseer.info
- ڕه‌مه‌زان مانگی به‌هێزبونه نه‌ك برسێتی و لاوازیرِه‌مه‌زان مانگى به‌هێزبونه نه‌ك برسێتى و لاوازى: ئه‌م كتێبه مامۆستا هاوار عبد الله ئاماده‌ی كردوه، وه ئه‌م بابه‌تانه له خۆ ده‌گرێت: * تایبه‌ت مه‌ندییه‌كانى مانگى رِه‌مه‌زان. * فه‌زڵه‌كانى رِۆژوو * بۆچى رِۆژوو بگرین ؟ * سوده‌كانى رِۆژووى رِه‌مه‌زان * مه‌ترسى رِۆژوو نه‌گرتن * چۆن پێشوازى له مانگى رِه‌مه‌زان بكه‌ین ؟ * رِه‌مه‌زان مانگى به هێزبوونه نه‌ك برسێتى و لاوازى ! * چۆن مانگى رِه‌مه‌زان به‌رِێ بكه‌ین ؟ * چۆن ماڵئاوایى له مانگى رِمه‌زان بكه‌ین ؟ * شه‌وى قدر : پاداشتى زیاتر له هه‌شتا و سێ ساڵ په‌رستن له ته‌نها یه‌ك شه‌ودا * رِۆژووى شه‌وال : پاداشتێكى زۆر له چه‌ند رِۆژێكى كه‌مدا
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز - عه‌دنان بارام
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org